لە سلێمانی نرخی بەنزین گران کرا

KNN : Kurdish News Network
11:52 - 21/06/2024
کوردستان
+
-

دوای گرانکردنی نرخی بەنزین لە هەولێر و دهۆک، هەر سێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی گرانکرا و 25 دیناری تری چوەسەر.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، ئەمڕۆ هەینی نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین لە سلێمانی 25 دیناری خراوەتەسەر، بە جۆرێک بەنزینی نۆرماڵ بوە بە 825 دینار و موحەسەن بە 1025 دینار و سوپەریش بە 1175 دینارە.

 

خاوەنی یەکێک لە وێستگەکانی سوتەمەنی لە سلێمانی بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی گرانبونی نرخەکەی ئەوەیە بەنزین لە دەرەوە زۆر بە کەمی هاوردە دەکرێت و بەنزینی ناوخۆیش خواستی زۆری لەسەرە و بوەتە هۆی کەمبونەوەی بڕەکەی.

 

وتیشی، لەماوەی رابردو چەندین پاڵاوگەی گەورە لە هەرێمی کوردستان سوتان، بەوهۆیەوەی بڕی بەنزین لە ناوخۆ زۆر کەمبوەوە، ئەوەش کاریگەری هەیە لەسەر بەرزبونەوەی نرخەکەی

 

هەروەها، لە رۆژانی جەژندا خواستێکی زۆر لەسەر وێستگەکانی سوتەمەنی هەبوە و جگە لەوەش نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا گران بوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکش پێش ئێستا لە هەولێر و دهۆک نرخی بەنزین 50 دیناری چوەسەر.

2198 جار خوێندراوەتەوە