لە کۆپا ئەمریکاى
2024، ئەرجەنتین بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە کەنەداى بردەوە.
وەرزش:KNNC
لە یارى دەستپێکى
جامى نەتەوەکانى ئەمریکاى باشورى 2024، کە بە کۆپا ئەمریکا ناسراوە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى
ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردى ئەرجەنتینى هەڵگرى نازناوەکە و کەنەدا لە یاریگاى
مێرسیدیس بینز سوپەردۆم لە شارى نیو ئۆرلینز روبەڕووى یەکبونەوە.
لە تایمى یەکەمى یارییەکەدا،
هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەلى گۆڵکردنیان رەخساند، بەڵام لە تۆمارکردنى گۆڵدا سەرکەوتو
نەبوون، تایمەکەش بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.
دواى چوار خولەک لە دەستپێکى
تایمى دووەم، جولیان ئەلڤارێز بەربەستى یەکسانبوونى شکاند و گۆڵێکى بۆ هەڵبژاردەى
تانگۆ تۆمارکرد.
دواتر و لە خولەکى
88دا، لاوتارۆ مارتینێز بە ئەسیستى لیۆنێل مێسى گۆڵى دووەمى ئەرجەنتینى تۆمارکرد و
بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەیان لە کەنەدا بردەوە.
بەم ئەنجامە، ئەرجەنتین
یەکەم هەنگاوى نا بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوى جامەکە و بە سێ خاڵ لە پێشەنگى کۆمەڵەى
یەکەمدایە، کەنەداش بەبێ هیچ خاڵێک لە پلەى چوارەمدا دەبینرێت.
248 جار خوێندراوەتەوە