كۆمەڵی ئیسلامی : لەم قۆناغەدا هیچ زەمینەیەك نیە بۆگفتوگۆكردن
كۆمەڵی ئیسلامی : 12 ئایار زەمینەی گفتوگۆكردنی لەباربرد
بزوتنەوەی گۆڕان :هیچ ئاماژەیەك نیە بۆئەوەی گفتوگۆیەكی نیشتیمانی دەستپێبكرێت
بزوتنەوەی گۆڕان : پارتی و یەكێتی زەمانەتی ئەوەدەكەن هەڵبژاردنێكی بێ خەوش بكرێت؟
یەكگرتووی ئیسلامی: لەیەكەم دانیشتندا دەردەكەوێت دەیانەوێت هەڵبژاردنێكی خاوێن بكرێت یان نا
فازیل میرانی: ئەگەر دەرگای گفتوگۆ قەپات بێت خۆم دەچم دەی كەمەوە
لە دوای بەیاننامەی چوار لایەنە ناڕازییەكە، باس و خواسی گفتوگۆی نیشتیمانی گەرمە، بەڵام هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕانو كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوی ئیسلامی و هاپەیمانی بۆچونی جیاوازیان لەسەر دەستپێكردنی گفتوگۆكە هەیە،كۆمەڵی ئیسلامی پێوایە هیچ زەمینەیەك نیە بۆ ئەم كۆبونەوەیە، گۆڕانیش پرسیاری ئەوەدەكات ئایا یەكێتی پارتی بەڵێنی هەڵبژاردنێكی بێ خەوش دەدەن، هەرچی هاوپەیمانی و یەكگرتووشە دەڵێن كۆبونەوەكە بۆ ڕزگاركردنی هەرێمە لەم باوردۆخە.
ئەوكۆبونەوە و گفتوگۆیەی كە هەموو ڕۆژێك دەبێتە مانشێت و هەواڵی نێو دەزگاكانی ڕاگەیاندن، ئەمڕۆ لەنێوان هەر چوار لایەنەی ( گۆران و یەكگرتوو كۆمەڵ و هاوپەیمانی ) بۆچونی جیاوازی لەسەرە ئەوەش لەبەر یەك هۆكار كە زەمینە سازیە بۆ ئەو گفوگۆنیشتیمانیەی باس دەكرێت.
یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان دەڵێت هەرچەند ئێمە لەڕوانگەی هەستكردنمان بەبەر پرسیارێتی باسی ئەم گفوگۆنیشتیمانیەمان كردووە، بەڵام هەر لەگەڵ یەكەمین كۆبونەوە بۆمان دەر دەكەوێت نیەتی پارتی و یەكێتی چۆنە؟
هاوكات هاوپەیمانی دەڵێت لەپێناوی ڕزگاركردنی كوردستان لەم بارودۆخەدا داوای گفتوگۆی نیشتیمانی دەكەین، بەڵام بەگۆڕانكاری ریشەی دەكرێت..
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بۆچونی جیاوازی هەیە سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی بەKNN ڕاگەیاند : ئەگەر زەمینەیەك هەبوبێت بۆگفتوگۆكردن تەزویراتەكەی 12 ئایار ئەوەشی لەباربرد بۆیە لەم قۆناغەدا هیچ زەمینەیەك نیە بۆگفتوگۆكردن.
هاوكات بزوتنەوەی گۆڕان بۆچونی خۆی هەیەو دەڵێت گرنگ ئەوەنیە چۆن كۆدە بینەوەو لەكوێ كۆدەبینەوە گرنگ ئەوەیە پێشتر ئاماژەیەك هەبێت بۆ دەستپێكردنی ئەو گفتوگۆ نیشتیمانیەی باس دەكرێت چونكە تا ئەم ساتەوەختەش هیچ ئاماژەیەك نیە بۆئەوەی گفتوگۆیەكی نیشتیمانی دەستپێبكرێت.
گۆڕان پێشی وایە كە هەر لەئێستاوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دونیایەك گومان لەسەر پرۆسەكە هەیە، گۆڕان دەڵێت: تۆمارێكی خاوێن نیە ئایا پارتیو یەكێتی زەمانەتی ئەوەدەكەن هەڵبژاردنێكی بێ خەوش بكرێت زەمینە گفتوگۆی نیشتیمانی بەم كردارانە دەكرێت.
لەبارەی دەستپێكردنی گفتوگۆی نیشتیمانی، فازیل میرانی سكرتیری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی دەنگی ئەمریكا ئەوەی پەیامێكی بۆ چوار لایەنەكە ناردبوو و تیایدا رایگەیاندووە، ئەگەر دەرگا قەپات بێت خۆم دەچم دەی كەمەوە هەروەها دەشڵێ، ئەوەی ئێمە بۆ ئاغایەك سەماحەتێك مستەرێك قبوڵی دەكەین بۆ لەیەكتری قبوڵ نەكەین، ئەگەر ئێمە بتوانین غار بدەین بۆ سوریاو توركیاو تاران وبەغداد ئەی بۆ نەچینە بارەگای ئەو حزبانەی تر.
3818 جار خوێندراوەتەوە