حکومەتی هەرێم: سبەینێ لە تەواوی هەرێم پشووی فەرمییە

KNN : Kurdish News Network
06:50 - 19/11/2023
کوردستان
+
-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت؛ بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان،بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لەسەرجەم  دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی.

 

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ داواکارین لە هاونیشتیمانییان پابەندی ڕێکارو ڕێنماییە خزمەتگوزارییەکان بن و  نزیک نەبنەوە لە ڕوبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاویان بەرز دەبێتەوە لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن.

 

 

 

جەختی کردەوە کە تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.

331 جار خوێندراوەتەوە