پارێزگاری
سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ لەسەر ڕاوێژ و بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکان؛ سبەینێ دوشەممە پشووی فەرمیی دەبێت.
د.هەڤاڵ
ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەپێی ئەو پێشبینیی
و ئاماژانەی لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێمانگەیشتون؛
ئەگەری بارانی زۆرو بەخوڕ هەیە، هەمو فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیمان
ڕاسپاردوە وەک هەمیشە لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.
دەشڵێت؛ دەسەڵاتمان
بەخشیوەتە هەمو سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگاکەمان؛ کە لە هەر دۆخێکی پێویستدا،
بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەکەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بەڕاوێژو هەماهەنگیی لەگەڵ
فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنورەکەیاندا؛ بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان
بدەن.
پارێزگاری
سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات هاوکارو هەماهەنگی فەرمانگەو تیمە خزمەتگوزاریی
و فریاگوزارییەکاندا بن و پابەندی ڕێنماییەکانی شارەوانیی و هاتوچۆو بەرگریی
شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەکانی تردابن.
رونیشیکردوە "پەیوەست بە سبەینێ، لەسەر ڕاوێژو بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکان؛ پشووی فەرمیی دەبێت".
548 جار خوێندراوەتەوە