وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵاتی ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:18 - 22/09/2022
کوردستان
+
-

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵاتی سەبارەت بە دامەزراندنی (30) کەس بۆ هەردو سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە رونکردنەوەکەدا وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵاتی دەڵێت: سەبارەت بە دامەزراندنی (30) کەس بۆ هەردو سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕێگای ئۆنلاین و بە خاڵ و بە شێوەیەکی زۆر دادپەرەوەرانە پڕۆسەکە بە ڕێوەچو بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ زانیاریمان پێگەییشت کە سێ کەس لەوانەی  بەپێی خاڵبەندی دامەزراون ناڕاستیان لەگەڵ کردوین و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە نین لەوەش خراپتر ئەوەیە پشتگیریشیان بۆ کراوە کە دانیشتوی هەڵەبجەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر کەسێک سکاڵای هەیە  لەوەی کە ناوی نەهاتۆتەوە سەردانی دیوانی وەزارەت بکات تا هەمو بەڵگە نامەکانی بخەینەبەردەست و ئەو ناوانەی کە دانیشتوی هەڵەبجە نین ڕۆژی یەک شەممە ناوەکانیان لا دەبرێت و بە پێی ڕیز بەندی شوێنەکانیان پڕدەکرێتەوە.

ئەوەش هاتوە "ئەو کەس و دامەزراوانەش کە پشتگیری ناڕاستیان کردوە ئەیانخەینە بەردەم لێپرسینەوە".

183 جار خوێندراوەتەوە