رێبەر ئەحمەد: دەمانەوێت ئاسایشی کۆمەڵایەتی بپارێزین

KNN : Kurdish News Network
04:56 - 21/09/2022
کوردستان
+
-

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت؛ ئەوەی لە کۆمەڵگەی کوردیدا بوەتە قوربانی، بە پلەی یەکەم ئافرەتانن، دوپاتیشی دەکاتەوە کە کۆمەڵگەی کوردی، کۆمەڵگەیەکی پیاوسالارییە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەبارەى پڕۆژەى هەموارى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى وتى "هەندێ کەموکورتى لە یاسا کۆنەکە هەیە و دەمانەوێت چارەسەرى بکەین، لەهیچ لایەنێکى قبوڵ ناکەین شتێک لەگەڵ کۆمەڵگە نەگونجێت هەوڵى سەپاندنى بدات". 

وتیشى "ئەو یاسایەى لە وڵاتێکى ئەوروپى دەستدەدات، رەنگە لە وڵاتێکى رۆژهەڵات دەستنەدات، بەڵام ناکرێت لەبەر دابونەریتێکى هەڵە خۆمان ببەستینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ جێبەجێکردنی یاساکان پێویستیان بە پشتگیری پەرلەمانه

198 جار خوێندراوەتەوە