وتەبێژی پۆلیسی هەرێم کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە بارەی رێنماییەکانی
وەزارەتی ناوخۆ بۆ داماڵینی چەك ئەنجامدا و ناوی ئەو شوێنانەشی ئاشکرا کرد کە چەکی
ئاگرینی تێدا تۆمار دەکرێت.
وتەبێژی پۆلیسی هەرێم رایگەیاند: لە ئیدارەی راپەرین و سۆران و زاخۆ یەك
بنکە و لە هەولێر هەشت بنکە و لە دهۆك حەوت بنکە و لە سلێمانی 11 بنکەی تۆمارکردنی
چەکی ئاگرین دەستنیشان کراون.
دەشڵێت: چەکی ئاگرین وەکو کلاشینکۆف و دەمانچە پێویستە هەر هاوڵاتییەك ئەم
جۆرە چەکەی هەیە لەو بنکانە تۆماریان بکات.
راشیگەیاند: چەکی تۆمارکراو لەلای خاوەنەکەی دەمێنێتەوە و بەڵێننامە
پڕدەکاتەوە کە لە شوێنێکی پارێزراو دایدەنێت و نایبەخشێت و بەکاری ناهێنێت و
نایفرۆشێت.
وتیشی: وەزارەتی ناوخۆی تۆمارێکی داماڵینی چەک و تۆمارکردنی چەکی ئاگرین
بڵاودەکاتەوە.
داواشی لەو هاوڵاتییانە کرد کە چەک و قورس مامناوەندیان هەیە لە ماوەی یەك
ساڵدا رادەستی وەزارەتی ناوخۆی بکە بکەن.
ئاشکراشیکرد، دوای تەواوبونی ئەو وادەیە هەشت لیژنە پێکدەهێنێت بە مەبەستی
هەڵسەنگاندنی ئەو چەکانەی تۆمارکراون، هاوکات هەڵسەنگاندنی ئەو کەسەی کە چەکەی
تۆمارکراوە کە ئایا شایستەی ئەوەیە چەک تۆمار بکات.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لە دوای یەك ساڵدا ئەگەر کەسێك چەک رادەست نەکرد پێویستە
دادگایی بکرێت و وەکو چەکێکی قاچاغ مامەڵەی پێوەدەکرێت.
629 جار خوێندراوەتەوە