مستەفا کازمى: لەدواى ساڵى (2003)وە هیچ کاتێک هێندەى ئێستا قەیرانى سیاسیى عێراق قورس نەبووە

KNN : Kurdish News Network
12:52 - 17/09/2022
عێراق
+
-

سەرۆک وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت؛ رەنگە ئەو قەیرانە سیاسیەی ئێستا عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، قورسترین قەیران بێت لە دوای ساڵی (2003)وە، داواش لە هێزە سیاسییەکان دەکات هاوكاری عێراق و عێراقییەكان بكەن بۆ چارەسەركردنی قەیرانەکان.

لە راگەیەنراوێکدا بەبۆنەى یادى چلەى ئیمام حسێن، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند: عێراقییەکان یادی چلەی ئیمامی حوسێن و خانەوادە و هاوەڵەکانیانى زیندوو کردەوە و پەیامی ئارامگرى و فیداکاری و قوربانیدانیان بە جوانترین شێوە گەیاند.

هەروەک، ستایشى هێزە ئەمنییەکانى کرد کە لەم دۆخە تایبەتەدا، لەلایەک روبەڕوى تیرۆر دەبنەوە و لەلایەکى دیکەشەوە پارێزگارى لە زیارەتکاران دەکەن.

لەبارەى دۆخى سیاسی عێراقیشەوە رونى کردووەتەوە کە قەیرانى سیاسی ئێستاى عێراق، قورسترین قەیرانە لە دواى ساڵى 2033ەوە.

باسى لەوەشکردووە، هیوا و ئیرادەیان هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک تا تێپەڕاندنی ئەم قەیرانەى ئێستا هەیە، کازمى وتویەتى،" من دەمەوێت ئەو دۆخە تێپەڕێنم و بەرەو عێراقێکی سەلامەت و سەقامگیر هەنگاو بنێم".

هەروەک، بانگەوازى بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان کردووە کە با ئەو بۆنەیە بکەنە دەستپێکێک بۆ چارەسەرى دۆخەوە و دەڵێت: با عێراق و عێراقییەکان بخەینە ناو چاوەکانمان، چونکە عێراق و عێراقییەکان شایەنى ئەوەن قوربانیان لەپێناو بدرێت.

جەختیشى کردووەتەوە کە عێراق ئەمانەتێکە لە ملى هەمووان.


176 جار خوێندراوەتەوە