کەمێک لەمەوبەر دو ژن لە سلێمانی سوتان
و رەوانەی نەخۆشخانەی سوتاوی کراون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی
خێرای سلێمانی 122 بە کەی ئێن
ئێنی راگەیاند؛ ئێوارەی
ئەمڕۆ لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی دو ژن سوتاون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دو ژنە ویستویانە
ئاوبکەنە موبەریدەوە، بەڵام بەنزین دەرچوە و گڕی گرتوە و سوتان".
سامان نادر، ئاماژەی بەوەشدا ئەو دو
ژنە یەکێکیان تەمەنی 25 ساڵە و ئەوەی دیکەش 30 ساڵە، دۆخی تەندروستی یەکێکیان جێگیرە و ئەوی دیکەش دۆخی تەندروستی
ناجێگیرە.
1111 جار خوێندراوەتەوە