فەرید ئەسەسەرد: تێبینی زۆرمان لەسەر پارتی هەیە

KNN : Kurdish News Network
11:50 - 18/08/2022
کوردستان
+
-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رەخنە لە شێوازی مامەڵەی پارتی لە حکومەتدا دەگرێت و پێی وایە، پارتی پێویستە پابەندی رێککەوتنی نێوانیان بێت لە حکومەتدا.

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەرنامەی (ڕۆژەڤ)ی کەناڵی کەی ئێن ئێن ڕایگەیاند: لە کۆبونەوەکانمان تێبینیەکانمان بە پارتی وتوە لەسەر رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لە حکومەت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوەشیان پێراگەیاندون کە دەبێت حکومەت بە یەک چاو سەیری پارێزگاکان بکات.

سەبارەت بە پرسی کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتی: بە رەزامەندی خۆمان چوینەتە حکومەت و بە رەزامەندی خۆشمان دەکشێینەوە هەرکات پێویست بکات بەڵام ئەمە تەنیا قسەیەکە.

244 جار خوێندراوەتەوە