وەزیری دارایی عێراق دەستیلەکارکێشایەوە

KNN : Kurdish News Network
02:37 - 16/08/2022
عێراق

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عێراقی پەسەند کرد. 

 

ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا کازمی، لە دانیشتنی فەرمی ئەنجومەنی وەزیراندا رەزامەندی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی دەربڕی. 

 

دەربارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی، وەزیری دارایی هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە. 

314 جار خوێندراوەتەوە