هاتوچۆی سلێمانی
داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە دەربارەی کاری نایاسایی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە
لایەن هەر ئەفسەر و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە زانیارییان پێبدەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم
هاوڵاتیان دەکاتەوە کە بە مەبەستی گەیاندنی هەر زانیارییەک بە بەڵگەی سەلمێنەر دەربارەی
کاری نایاسایی و خراپ بە کارهێنانی دەسەڵات لە لایەن هەر ئەفسەر و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیمان
لە هەر بەڕێوەبەرێتی و بەش و هۆبە و هەر کایەیەکی نێو کایەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانی دەتوانن زانیارییەکانیان بنێرن بۆ لێژنەیەکی تایبەتمەند بە ناوی
(لیژنەی بەدواداچون).
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت: بۆ بە دوداچون و لێکوڵینەوە وە کاری یاسایی
بەرامبەر ئەم پرسە (پێویستە ئەو زانیاری و بەڵگانە تەنها پەیوەندیان بە بواری
هاتوچۆ و کاروباری بەڕێوەبەرایەتیمانەوە هەبێت) و دڵنیاییش دەدات لەوەی هەموو زانیارییەکان پارێزراو دەبێت لەلای لیژنەی
تایبەتمەندەکەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن زانیارییەکان بۆ ئەم ژمارە تەلەفۆنە
بنێرن (07701379090).
180 جار خوێندراوەتەوە