هێزەکانی سوریای
دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان دژی سیخورەکانی میت ئەنجامداوە و تیایدا
سیخوڕیک کوژراوە و دوو سیخوڕی دیکەش دەستگیرکراون.
ناوەندی ڕاگەیاندن
و پەیوەندیەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە: ڕۆژی پێنج شەممەی
ڕابردو (١١ی ئاب) هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان لەو شوێنە دەستپێکرد کە شانەیەکی
میت تل بوڕاق خۆی حەشاردابوو.
هەسەدە ئاماژەی
بەوەشکردوە شانە سیخوڕیەکە لە سێ کەس پێکهاتبوون بۆ هەواڵگری تورکیا کاریان کردووە
و زانیاریان لەبارەی کارمەندانی خۆبەڕێوەبەری و کۆمەڵگەی مەدەنی و سەربازی و کارمەندانی
خزمەتگوزاری بۆ میت گواستوەتەوە و تیایدا سیخوڕیک کوژراوە و دوو سیخوڕی دیکەش
دەستگیرکراون.
102 جار خوێندراوەتەوە