سێ بەنداوی نوێ لە هەرێم دروست دەکرێت و کارەبای لێ بەرھەم دەھێندرێت

KNN : Kurdish News Network
05:51 - 14/08/2022
کوردستان
+
-

بڕیارە سێ بەنداوی نوێ لە سنوری پارێزگای دھۆک دروست بکرێن و بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆکیش دەڵێت، جگە لە کەمکردنەوەی کاریگەری وشکەساڵی کارەباش لەو بەنداوانە بەرھەم دەھێندرێت.

فەرھاد محەمەد تاھیر، بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک رايگەیاند" سێ بەنداوی نوێ لە سنووری پارێزگای دھۆک دروستدەکرێن و بڕیارە دوای رێکارە یاسایی و کارگێڕیيةكانى دەست بەجێ بەجێکردنیان بکرێت ئەوانیش بەنداوەکانی پاسێ و باکرمان و رەشاڤەیە، ھەرسێ بەنداوەکە پەسەندکراون و تەنیا ماوە بکەونە بواری جێ بەجێکردنەوه".

بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندوە "دروستکردنی ئەو سێ بەنداوە کاریگەری زۆری دەبێت بۆ پارێزگای دھۆک، چونکە جگە لە گلدانەوەی ئاو کارەبا لەو سێ بەنداوە بەرھەم دێت و سوودی زۆری دەبێت لەسەر بەرھەم ھێنانی کارەبا و کەم کردنەوەی کاریگەری وشکەساڵی".

فەرھاد محەمەد تاھیر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد"لە ئێستادا سێ بەنداوی دیکە جێ بەجێدەکرێن و رێژەیەکی زۆری ئەو سێ بەنداوە تەواوکراون و پێشتر کێشەیان ھەبوەو کارکردن تێدا راگیرابوو، بەڵام دوای پێداچوونەوەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەست بە جێ بەجێکردنیان کراوە دوبارە".

3870 جار خوێندراوەتەوە