پۆلیسی سعودیە پیاوێکیان
دەستگیرکرد، ئەوەش بەتۆمەتی ئەوەی لەشوێنێکی گشتیدا بەدەنگی بەرز قسە دەکات کە
ئەوە پێچەوانەی رەوشت و ئادابى گشتییە.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە
بڵاوکردەوە کە پیاوێکیان لە ڕیازى پایتەخت دەستگیرکردوە کە بە دەنگێکى بەرز ناڕەزایی
دەردەبڕیت لەسەر تێکەڵبوونی نێوان ژن و پیاو و ئایەتێک لە قورئان دەخوێنێتەوە.
ڕوداوەکە هەڵایەکى گەورەى
بەدواى خۆیدا هیناو خەڵکى ناڕەزاییان لەوە دەبڕى کە بەو شیوەیە قسە کردن و خویندنەوەى
قورئان لە ناو بازاڕو قەرەباڵەخیدا لەگەڵ زەوق و ئارەزوی خەڵکیدا نایەتەوە.
بەم دواییە وڵاتى سعودیە
کرانەوەیەکى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیوە لە بارەى تێکەڵ بونى ژن و پیاو و دانیشتنیان
لە شوێنە گشتییەکاندا کە لە ساڵانى پێشودا ئەمە بونى نەبوو.
هەر بەم دواییانە سعودیە
بەکارهێنانی بڵندگۆی لەمزگەوتەکاندا سنوردارکردووە و سزاشی بۆ سەرپێچیکاران داناوە
و داوای لەمزگەوتەکانیش کردووە کە تەنیا بۆ بانگ دان و قامەت کردن بۆ نوێژ بڵندگۆ
بەکاربهێنن.
537 جار خوێندراوەتەوە