وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، دوو کەشتی دیکەی پڕ لە گەنمی ئۆکرانی بەندەرەکانی ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە و بە ئاراستەى بازاڕە جیهانییەکان بەرێکەوتون.
وەزارەتەکە ئاماژەى بەوە کردوە، هەردوو کەشتى بارهەڵگر سورموفسکی و ستارلورا کە باری گەنی ئۆکرانیان پێیە لە ئاوەکانی دەریاى ڕەشدا دەستیان بە جوڵەکە کردوە کە نزیکەی ١٠٠ تەن گەنمیان هەڵگرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمە ١٤ هەم گەشتى گەنمییە ئۆکرانییە کە دەبرێتە بازارەکانی جیهان و کاریگەری لەسەر نرخی دانەوێڵە لە جیهاندا هەبوە.
لەماوەی ڕابردوو ڕوسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیر تورکیا ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانی و ئەوەش وایکرد نرخی دانەوێڵە جۆرێک لە جێگیری بە خۆیەوە ببینێت.
162 جار خوێندراوەتەوە