سەرۆكی ئەمریكا
دەیەوێت لە هەڵبژاردنی داهاتوی 2024ی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ جاری دوەم خۆی كاندید
بكاتەوە.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە،
جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنی پڕۆسە و پڕۆژەی دوبارە
هەڵبژاردنەوەی دوای تەواوبونی هەڵبژاردنی خولی كۆنگرێس كە بڕیارە مانگی تشرینی دوەمی
داهاتو بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
بایدن سەرەڕای کەمبونی جەماوەرەكەی، سورە لەسەر دوبارە هەڵبژاردنەوەی، لە کاتێکدا
چەندین ڕاپرسی دەریدەخەن کە دیموکراتەکان پێیان باشترە کاندیدێکی دیکە لە هەڵبژاردنەکاندا
سەربخەن نەك بایدنی سەرۆکی ئێستا کە تەمەنی 79 ساڵە.
سێ ئەندامی کۆنگرێسی
دیموکراتەکان لەم دواییانەدا پێشنیاریان کرد کە ڕێگە بۆ جێنشینێکی گەنجتر لە بایدن
بکرێتەوە، لە کاتێکدا چەند كۆنگرێسمانێكی دیکەی دیموکراتەکان بە ڕونی ڕەتیان کردەوە
پشتگیری لە دوبارە هەڵبژاردنەوەی بایدن بکەن، هەروەها بەپێی راپرسییەکی FiveThirtyEight، رێژەی پەسەندی بایدن تەنها نزیکەی
40%یە.
هەروەها سێ لەسەر
چواری ئەو دیموكراتانەی كە مانگی رابردو لەلایەن كەناڵی سی ئێن ئێنەوە راپرسییان لەسەر
كراوە پێیانوایە كە لە ساڵی 2024دا كاندیدێكی دیكەیان دەوێت، هەروەها چارەكێكی دەنگدەرانی
دیموكراتەكان ئاماژەیان بەوەدا كە باوەڕیان بەوە نییە بایدن بتوانێت جارێكی تر سەربكەوێتەوە.
112 جار خوێندراوەتەوە