لە دونیادا خەڵکانێکى زۆر بەدەست کێشى لەشیانەوە
دەناڵێنن، کەسەکان چەندین رێگە بۆ دابەزاندنى کێشى لەش بەکاردەهێنن، بەڵام زۆر جار
بەکارهێنانى رێگاکان بە هەڵە بەرەو بەرزبونەوەى کێشى لەش دەمانبەن نەک دابەزاندنى،
لێرەدا چەند رێگەیەکى تەندروست دەخەینەڕو کە ئەمانەن:
• نەکەى واز لە نانى بەیانى بێنیت، چونکە بە
درێژایى ڕۆژەکە بە برسێتى دەمێنیتەوە ئەمەش وا دەکات زوو زو بە دواى خواردندا بگەڕێیت
و بەمەش خواردنێکى زۆر دەخۆیت و کێشت پێى سەردەکەوێت.
• ژەمەکان لە کاتى خۆیدا بخۆ، کاتێک بە شێوەیەکى
ڕیک و پێک ژەمەکان لە کاتى خۆیدا دەخۆیت وات لێ دەکات هەست بە تێربون بکەیت بەمەش
بە دواى ژەمى سوکەو خواردنە خێراکاندا ناگەرێێت و پرۆسەى سوتاندنى کالۆری خێراتر دەکات.
• میوەو سەوزە زۆر بخۆن، سەوزەو میوەکان بڕێکى
زۆر کەم لە کالۆرییان تێدایە و هەرس کردنیشیان خیرایەو نابنە هۆى ئاوسانى ڕیخۆلەکان
و ناوسک.
• چالاک و گورچوگۆڵ بن، تەنها لە شوێنێکا بۆ
ماوەیەکى زۆر دامەنیشن، وەرزشێکى سوکە ئەنجام بدەن، ئەو کالۆریەى بە وەرزش دەسوتێت
بە پارێز کردن ناسوتێت.
• ئاوێکى زۆر بخۆنەوە، هەندێک جار خەڵکى برسێتى
و تیونێتى لە یەک ناکەنەوە کە برسیت بو پەرداخێک ئاو بخۆرەوە بەمە برسێتیەکەت نامێنێ
و بڕێکى زۆریش کالۆرى دەسوتێت.
• ئەو خواردنانە بخۆن کە ریشاڵى زۆری تێدایە،
چونکە وا هەست دەکەیت زو تێر دەبێت و هەرس کردنیشیان ئاسانە.
• زانیاریت هەبێت لەسەر پێکهاتەى خۆراکەکان،
چونکە یارمەتیت دەدات خۆراکە تەندروستەکان بخۆیت.
• قاپى خواردنەکانتان با هەمیشە خنجیلەو بچوک
بێت بۆ ئەوەى کە تەواوت کرد جارێکى تر هەوڵ نەدەیت پڕى بکەیتەوە.
• بە هێواشى نان بخۆن، پسپۆڕە خۆراکیەکان دەڵێن
گەدەى مرۆڤ بیست خولەکى پێویستە بۆ ئەوەى ئاماژە بنێرێت بۆ مێشک کە تێر بوە چى تر
تاقەتى وەرگرتنى خۆراکى ترى نیە، بۆیە هەتا دەتوانن خاو بن لە نان خواردن و تیکەکان
زۆرترن بجون.
• هیچ خواردنیک لە خۆت قەدەغە مەکە، چونکە
وات لێ دەکات زیاتر حەزت لێی بێت و لە ناکاو هێرشى بۆ دەکەیت و تۆڵەى پێشوشى لێ دەکەیتەوە.
• واز لە خواردنەوە کحولیەکان بێنە, یەک پێک
خواردنەوە ئەوەندەى چەندین شوکلاتە کالۆرى تێدایە.
237 جار خوێندراوەتەوە