وەزارەتی بازرگانی عێراق لەڕێگەی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە کە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی بچێتە ناو بازاڕی ناوخۆیی بۆ دابینكردنی ئاردی كوالێتی باش و تایبەتمەندی بەرز.
محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند؛ "بۆ دابینکردنی دانەوێڵە بە تایبەت گەنم لە بازاڕە ناوخۆییەکان و دابینکردنی گەنم بۆ کارگەکانی ئارد و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی ئارد لە وڵاتانی دراوسێوە، کۆمپانیاکە بەنیازە گەنم دابین بکات بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی کوالێتی باش و بەپێی تایبەتمەندییە عێراقییەکان، بە تایبەت بە بوونی زیاتر لە 300 ئاش لە عێراق".
ئاماژهی بهوهشكرد "بەرهەمهێنانی ئارد لەژێر چاودێری كۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و بەپێی تایبەتمەندییە عێراقییەكان دەبێت، هەروەها پێش ساغکردنەوەی دەخرێتە ژێر تاقیكردنەوە بۆئەوەی كوالێتی و گونجاوی بەپێ تایبەتمەندییە عێراقییەكان پشتڕاستبکرێتەوە".
ئاماژە بەوە دەکات کە "ئامانجی بەرهەمهێنانی ئارد کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە هاوردەکردن و گۆڕینی عێراقە بۆ وڵاتێک کە هەموو جۆرە دانەوێڵە و ئاردێک بەرهەم دەهێنێت".
407 جار خوێندراوەتەوە