وێستگەیەکی کەشناسی
ئەمەریکی گەرمترین 15 ناوچەی جیهانی بڵاو کردەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت ناوچەى ئابادانی
ئێران گەرمترینە لەسەر ئاستى جیهان و 53 پلەی گەرمى تۆمارکردوە و لە عێراقیش هەریەکە
لە عەمارە بە تۆمارکردنی 51.8 پلە و خانەقین بە تۆمارکردنی 51 پلە پێنجەم و سیانزەیەمین
گەرمترین ناوچەی جیهانن.
وێستگەی کەشناسی
ئەمەریکی بلاسفیرلی لەراپۆرتی کەشوهەوای خۆیدا 15 ناوچەی گەرمی جیهانی بڵاو کردۆتەوە،
کە تێیدا هاتوە ئەمڕۆ لە ناوچەی ئابادانی ئێران بەرزترین پلەی گەرمی تۆمار کراوە کە
53 پلەی سیلیزى بووە.
هاوکات وێستگەکە
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە عەمارەی عێراق پلەی گەرمیەکەی گەشتۆتە 51،8 پلەی سەدی و
ئاستی پێنجەم گەرمترین ناوچەی جیهانی وەرگرتوە، هەروەها لەخانەقین پلەی گەرمی گەشتوەتە
51 پلەی سەدی و ئاستی 13 ی لە ریزبەندیەکەدا وەر گرتوە.
راپۆرتەکەی
بلاسفیرلی ئاماژەی بەوەشکردوە، و ناوچەی مەزرەعە تەجریبیەی وڵاتی کوەیتیش نزمترین
پلەی تۆماکردوە کە 50،9 پلەی سەدی بوە
1112 جار خوێندراوەتەوە