وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموارکردنەوەی
سزای بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە،
دوابەدوای بەیانی تایبەت بە سزای بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری لەساڵی 2019 و بەپێی ئەو
دەسەڵاتەی پێیاندراوە بڕیاریانداوە بە هەمواركردنی مادەی 1ی ژمارە 11 ی تایبەت بە
سزای بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری.
ئاماژەشیكردوە كە سزای بەسەرچونەكە بەپێی ساڵ وەردەگیرێت
لەدوای بەسەرچونی مۆڵەتەكە بەبڕی 20 هەزار دینار بۆ هەر ساڵێكی دواكەوتن.
ئاماژەش كراوە كە ئەو بڕیارەیان لە رۆژی بڵاوكردنەوەی
لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان كاری پێدەكرێت.
بەپێی هەموارەکە ئەگەر مۆڵەتەکە ساڵی 2017 بەسەرچوبێت،
بۆ هەر ساڵێك بڕی 20 هەزاری لێوەردەگیرێت واتە:-
20.000 بۆ ساڵی 2018
20.000 بۆ ساڵی 2019
20.000 بۆ ساڵی 2020
20.000 بۆ ساڵی 2021
20.000 بۆ ساڵی2022
كۆی گشتی سزا 100.000 هەزار دینار + 40.000 نوێكردنەوە=
140.000
21287 جار خوێندراوەتەوە