کامانەن ئەم خواردنانە نابێت دوای تەمەنی 30 بخورێن

KNN : Kurdish News Network
04:44 - 15/07/2022
تەندروستی
+
-

پارێزی کردن و سیستەمی خۆراکی دەتوانن رێگە لە شێرپەنجە، نەخۆشی شەکر و نەخۆشەییەکانی دڵ بگرن، بۆیە لابردنی خۆراکە زیانبەخشەکان بەتایبەت دواى تەمەنى 30 بە تەندروسی دەتهێڵێتەوە.



ماستی تامدار:
ئاسایی ماست لە سەلاجەدا دادەنێین و ئەمەش تەنردوستە. بەڵام بەداخەوە ئەو ماستانەی کە تامیان تێکراوە برێکی زۆر شەکریان تێدایە و بڕی 47 گرامیان تێدایە. لەبری ئەوە ماستێک بکرە کە خۆماڵی بێت و تامی تێنەکرابێت تاوەک لە شەکری زیان بەخش بەدوور بیت.

ماسی بەستوو:
بەداخەوە 70%ى بازارەکان ماسی بەستوویان هەیە و تۆ ناتەوێت وازی لێبێنیت. بەڵام ئەو گۆشتانە ناتەندروستن، چونکە ماسیەکان خواردنی دژە بەکتریان دەدرێتێ یاخود گۆشتەکە مەوادی پارێزەری تێدەکرێت بۆیە باشترە ماسی فرێش بخۆیت.

خواردنی گەنم:
دەکرێ کاتێک منداڵ بوویت تەنیا نانی گەنم خواردبێت. بەڵام ئێستا گەورەبوویت دەبێت لێی دوور بکەویتەوە، پێکهاتەی لە نانی گەنمدا هەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن و نانمی گەنم ڕیشالی کەمتری تێدایە، هەتا دەچیت بە تەمەندا مادەی ڕیشاڵی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی سیستەمی هەرس بەباشی کاربکات.

شەربەتی میوە:
کاتێک منداڵ بوویت دەکرێ هەموو ڕۆژێک لەگەڵ ژەمەکاندا شەربەتی مێوژت خواردبێتەوە. بەڵام دەکرێ بە گەورەیش کەوتبیتە تەڵەکەوە کە گوایە شەربەت هەر وەک میوە تەندروستە.

کاتێک شەربەت لە میوە دروست دەکرێت هەموو مادە ڕیشاڵییە گرنگەکانی تێدانامێنێت، مادە ڕیشاڵییەکان کۆنترۆڵی شەکری ناو خوێن دەکەن. بۆیە کە بە شەربەت دەخورێتەوە ئەوا هەموو شەکرەکە بە راستەوخۆیی دەچێتە لەشەوە.

کارە هەویرییەکان لە بازاردا:
کارە هەویریەکان کە لەماڵدا دروست دەکرێن دەکرێت سوودیان هەبێت. بەڵام ئەوانەی بازار، دەکرێت ڕۆنی زیان بەخشیان تێبکرێت. ئەگەر لەماڵەوە دروست بکرێت خۆت دەتوانی کۆنترۆڵی پێکهاتەکانی بکەیت، بەڵام ئەوانەی مارکێتەکان ناتوانیت.

730 جار خوێندراوەتەوە