حکومەتی هەرێم هەنگاوی دەستوری و یاسایی دژی گوشارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەگرێتەبەر

KNN : Kurdish News Network
09:49 - 06/07/2022
کوردستان
+
-

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی ساز دەکات و گفتوگۆی چەند بابەتێك دەکات و هەنگاوی یاسای و دەستوری دژی گوشارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق تاوتوێ دەکرێت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبونەوەکەدا چوار تەوەر تاوتوێ دەکرێن و بڕیاریان لەسەر دەدرێت.

 

دەشڵێت: تەوەرەی یەکەم راپۆرتێک سەبارەت بە پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

 

لە تەوەرەی دوەمدا، رەشنوسی پڕۆژەیاسای نوێی کار و راپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان تاوتوێ دەکرێن.

 

راشیگەیاند: هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق تەوەرێکی کۆبونەکەوەی تری ئەمرۆ دەبێت.

189 جار خوێندراوەتەوە