دوای ئەوەی ژاپۆن چەند پێشنیارێکی ئاشکراکرد بۆ
دابەزاندنی نرخی نەوتی روسی لە جیهانگدا، مۆسکۆ هەڕەشەی توندی لە تۆکیۆ کرد و پێی
راگەیاندوە باجی ئەو کارەی دەدات.
دیمێتری میدڤیدیڤ، سەرۆکی پێشوی روسیا رایگەیاند: پشنیارەکەی
ژاپۆن بۆ دابەزاندنی نرخی نەوتی روسی بۆ نیوەی نرخی ئێستا دەبێتەهۆی هەڵئاوسان لە
بازاڕەکاندا.
دەشڵێت: ژاپۆن نەوت و غازی سروشتی نییە، پێویستە باجی ئەو پێشنیارەی بدات و نەوتێکی کەم لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت و نرخی نەوت لە جیهاندا بۆ سەرو (300) بۆ
(400) دۆلار بەرزدەبێتەوە و دۆخی بازاڕەکان لە جیهاندا تێکدەچێت.
لە بەرامبەر ئەو پشنیارەی ژاپۆندا، ڤلادیمیر پۆتین،
سەرۆکی روسیا هەفتەی رابردو مەرسومێکی بۆ خۆماڵیکردن و خاونداریەتی غاز و نەوتی ناوچەی سخالین-2
دەکرد (کە دەکەوێتە باشوری خۆرهەڵاتی روسیاوە)، بەو پێیەی تەنیا مۆسکۆ دەتوانێت
مامەڵە بە سوتەمەنی ئەو ناوچەیە بکات و هەریەك لە کۆمپانیاکانی میتسوی و میتسوبوشی
یابانی پێویستە ئەو ناوچەیە جێبهێلن و چیدی مافی کارکردنیان نابێت لەو کێڵگەکانی ئەو
ناوچەیەدا.
802 جار خوێندراوەتەوە