سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشکرای دەکات، لە ئێستادا
ھەنگاوەکانی کرداری بۆ دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبون لە ھەرێمی کوردستان بۆ
خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دەستپێدەکات.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان
راگەیاند: وەکو دەستەی وەبەرھێنان دەزگای کان و کۆمپانیای تیپسای ھاوبەشی راسپاردوە
کە لە ڕوی راوێژکاری و ئەندازیاریەوە ھاوکاری ئێمە بکەن بۆ دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی
نیشتەجێبون لە ھەرێمی کوردستان، کە ئێمە ئامادەین ھەمو ھاوکاریەکیان بکەین.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە لێدوانێکدا بۆ
میدیای فەرمی پارتی وتویەتی: “ئامانجی حکومەت ئەوەیە کە پڕۆژەیەکی نمونەیی بێت لە ڕوی
کوالێتی و دابینکردنی خزمەتگوزاری، بۆیە پێویستە لە ئاست داخوازی دانیشتوانی پڕۆژەکە
بێت".
ناوبراو دهشڵێت: “ھەنگاوی کرداری بۆ دروستکردنی
20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبون دەستی پێکردوە، بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە،
کە تا ئێستا زیاتر لە 100 ھەزار کەس فۆرمەکەی پڕکردۆتەوە".
256 جار خوێندراوەتەوە