پێگەی ئۆیل پڕایس، بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە،
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە (111) دۆلار و (06) سەنت
مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هاوکات، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش.
ئەمڕۆ بە (108) دۆلار و (04) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و روسیاوە،
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا گەیشتە سەرو
(130) دۆلار، هاوکات حکومەتی چینیش رێکارەکانی روبەروبونەوەی کۆرۆنای لە وڵاتەکەیدا
کەمکردوەتەوە بەمەش خواست لەسەر نەوت زیادیکردوە و نرخەکەی هەڵکشاوە.
563 جار خوێندراوەتەوە