سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەوەی سەردانی سعودیەی کرد و
ئەمڕۆ گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و رێککەوتنیان لەسەر چەند بابەتێک کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد و لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران
کۆبوەوە.
كازمی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ رەئیسیدا
رایگەیاند : رێككەوتین لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوانمان و ئاسانکاری
بۆ سەردانیکەرانی ئێران بۆ عێراق.
دەشڵێت: پێشتر ڤیزە لە فرۆكەخانەكانی عێراق هەڵگیرابو ئێستاش
لە دەروازە سنورییەکان هەڵگیراوە.
راشیگەیاند : رێككەوتنمان لەسەر پشتیوانی لە ئاگربەست لە
یەمەن و كۆتاییهێنان بە نائارامی دۆخی ناوچەکە کردوە.
3870 جار خوێندراوەتەوە