پێگەی ئۆیل پڕایس،
بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆیەکشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی
جیهان بە (113) دۆلار و (01) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هاوکات، نرخى هەر
بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش. ئەمڕۆ بە (107) دۆلار و (06) سەنت مامەڵەى پێوە
دەکرێت.
بەراورد بە نرخى
دوێنێى، نرخى نەوت لەمڕۆدا بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.
شارەزایانی بواری
نەوت پێشبینى دەکەن، نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە کۆتایی ئەم
مانگەدا بگاتە (140) دۆلار بۆ هەر بەمیلێك، ئەوەش بەهۆی ناسەقامگیری ئەو وڵاتانەی
نەوت بەرهەم دەهێنن.
ئاماژەیان بەوەشکردوە،
شەڕی ئۆکرانیا و روسیا کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت و خۆراك هەیە، بەڵام سودی
زۆری بۆ کۆمپانیا زەبەلاحەکان هەیە و داهاتییان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.
دەشڵێن: بەرهەم
هێنانی نەوت لە وڵاتە بەرهەم هێنەرەکاندا کەمیکردوە و بەشێکیان پابەند نین بەو بڕەی
لەلایەن ئۆپیکەوە بۆیان دانراوە ئەمەش وای کردوە نرخی نەوت رو لە بەرزی بێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و روسیاوە، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و لە
مانگی ئازاری ئەمساڵدا گەیشتە سەرو (130) دۆلار، هاوکات حکومەتی چینیش رێکارەکانی
روبەروبونەوەی کۆرۆنای لە وڵاتەکەیدا کەمکردوەتەوە بەمەش خواست لەسەر نەوت زیادیکردوە
و نرخەکەی هەڵکشاوە.
471 جار خوێندراوەتەوە