وەزیری بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت پێنجەمین سەبەتەی خۆراکی لە یەکشەممەی
داهاتووەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت و ئاردی ناوخۆیی و شیری فەڕەنسی بە نرخێکی زۆر کەم لە بریکارەکانی خۆراك بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند: ئامادەکاری
تەواو کراوە بۆ ئەوەی پێنجەمین بەشە خۆراکی هاوڵاتییان لە یەکشەممەی داهاتوەوە لە
سەرجەم پارێزگاکان دابەشبکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم بنکەکانی کۆمپانیای دابەشکاری بەشە خۆراکی
هاوڵاتییان لە پارێزگاکان بەسەر کرانەوە بە مەبەستی دڵنیابونەوە لە بڕی
پێویستی مادە خۆراکییەکان.
دەشڵێت: بەپێی ئەو پلانەی دانراوە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتودا سەرجەم
بریکارەکان مادە خۆراکییەکان وەردەگرن و رۆژی یەکشەممە هاوڵاتییان ئاگادار
دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی.
هاوکات، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ماددە خۆراکییەکان لە وەزارەتی بازرگانی
ئاشکرایکرد، بۆ ئەم جارە ئاردێك کە نیشانەی داسی لەسەرە بەرهەمی ناوخۆییە و شیری
دۆڤیلاکی فەڕەنسی بە نرخێکی زۆر هەرزان بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت.
1031 جار خوێندراوەتەوە