نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا
گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتوە و بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
نرخی نەوتی خاوی برنت لە ئێستادا بە (108)
دۆلار و (88) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە بەراورد بە بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە
چوار دۆلاری لێبوەتەوە.
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (103)
دۆلار و (50) سەنتە.
دابەزینی نرخی نەوت بە شێوەیەکی کتوپڕ بۆ
ئەوە دەگەرێتەوە، سەرۆکی ئەمەریکا بە نیازە بڕیاری لێخۆشبونی گومرگی بۆ
هاوردەکردنی سوتەمەنی دەربکار.
بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا،
قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو
بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند
516 جار خوێندراوەتەوە