وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی دەنگۆی لە سێدارەدان و
شاردنەوەی تەرمی چەند پەنابەرێکی عێراقی لە بیلاروسیا بڵاوکردەوە، لە کاتێکدا حکومەتی ئەو وڵاتە چەند بەڵگەیەکی پێشکەشی حکومەتی ناوەندی کردوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند:
بە دواداچونی ورد لەبارەی دەستدرێژی کردنە سەر چەند پەنابەرێکی عێراقی دەکەین، لەو راپۆرتانەی حکومەتی بیلاروسیاش دەکۆڵینەوە و ئەنجامەکەی ئاشکرادەکەین.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی بیلاروسیا یاداشتێکی لە بارەی چەند پەنابەرێکەوە رادەستی
شاندێكی عێراقی کرد کە سەردانی پایتەختی ئەو وڵاتەی کردوە.
بیلاروسیا، ئاماژەی بە چەند
بەڵگەیەك کردوە کە بە نهێنی چەند پەنابەرێکی عێراقی لەسەر سنوری پۆڵەندا لەلایەن
سەربازانی پۆڵەنداوە لە سێدارەدراون و دواتر بە نهێنی تەرمەکانیان شاردراوەتەوە.
لیژنەکە رایگەیاندوە: شاندی عێراقی زانیاری و بەڵگەی تەواوی رادەست کراوە
لە بارەی لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی پەنابەرانی عێراقی و شاردنەوەیان لە شوێنێکی
نهێنی لەلایەن سەربازانی پۆڵەندا لە ناوچەی سنوری پۆڵەندا و بیلاروسیا.
760 جار خوێندراوەتەوە