ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار لە بارەی بەنزینەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
10:31 - 22/06/2022
کوردستان
+
-

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێ کردن و بڕیاردان لەسەر چەند بابەتێك کۆدەبێتەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

 

بڕیار وایە لە کۆبونەوەکەدا رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوە پەتای کۆلێرا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا بڕیاری حکومەت لەبارەی کێشەی بەنزین هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

 

هاوکات باس لەو چاکسازییەکانە دەکرێت کە لەلایەن وەزارەتەکانەوە ئەنجامدراون.

 

 رەشنووسی نوێی بڕیاری تایبەت بە پاراستن و پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانەی کە پێکهاتە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان تیایدا جێگیربون تاوتوێ دەکرێت.

415 جار خوێندراوەتەوە