لە گوندی بێرکۆتی نوێ لەسنوری پارێزگای هەولێر خانوی هاوڵاتیان لەلایەن تیمەکانی
شارەوانی و هێزەکانی زێرەڤانیەوە تێکدەدرێن.
بەپێی زانیاریەکانی کەی ئێن ئێن، بڕیارە لە شوێنی ئەو خانوانە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبون
لەلایەن بازرگانێکی هەولێرەوە دروستبکرێت ئەوەش ناڕەزایەتی دانیشتوانی گوندەکەی لێکەوتۆتەوە
بەهۆیەوە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی زێرەڤانی و دانیشتوانی گوندەکە دروست بوە و تا
ئێستاش هەشت کەسی دانیشتوی گوندەکە و مەلای مزگەوتەکە دەستگیرکراون.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەکردوە، کە رێگە بە دەزگاکانی راگەیاندن
نادرێت ڕوماڵی ڕوداوەکە بکەن.
گوندی بێرکۆتی کۆن دەکەوێتە باکوری هەولێر و نزیکەی 40 ماڵ تێیدا نیشتەجێن.
398 جار خوێندراوەتەوە