چین هاوردەکردنی نەوت لە روسیا بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرز دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
06:08 - 20/06/2022
ئابوری
+
-

چین هاوردەکردنی نەوت لە روسیا بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرز دەکاتەوە و لە مانگی ئایاری رابردودا 8 ملیۆن و 42 هەزار تۆن نەوتی لە روسیاوە هاوردە کردوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە داتای گومرگی چین بڵاویکردەوە، حکومەتى پەکین لە مانگی ئایاری رابردودا نزیکەی چارەکێک نەوتی لە روسیا کڕیوە و بەوەش بەراورد بە مانگی نیسان، قەبارەی مانگانەی کڕینى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو زیادیکردوە.

بەپێى زانیارى سەرچاوەکە، هاوردەی نەوت لە روسیاوە بۆ چین لە مانگی ئایاری رابردودا بەراورد بە ساڵی رابردو بە رێژەی 55% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و بەمەش سعودیە پلەی یەکەمی ریزبەندیەکەى لەدەستدا.

ئاژانسەکە ئەوەشى ئاشکراکردوە کە، کۆی گشتی هاوردەکردنى مانگی ئایار نزیکەی 8.42 ملیۆن تۆن بووە، کە دەکاتە بە نزیکەی 1.98 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

بەپێى ریزبەندیەکەش سعودیە لە پلەى دوەم دێت، هەناردەى مانگی ئایاری بە بەراورد بە مانگی ئایاری ساڵی رابردو بە رێژەی 9% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 7.82 ملیۆن تۆن، واتە 1.84 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا

259 جار خوێندراوەتەوە