ڕوسیا دەیەوێت تورکیا لە هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان پەشیمان بکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:11 - 16/06/2022
جیهان
+
-

کۆشکی کرملین هەڵوێستی خۆی لە بارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان دەربڕی و دەیەوێت تورکیا پاشگەزبکاتەوە.

 

وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند: رودانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی تورکیا لە سوریا سەقامگیری ناوچەکە تێک دەدات.

 

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملن رایگەیاند: لەو باوەڕەدا نین ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە سوریا ببێتەهۆی سەقامگیری لە ناوچەکەدا و دەمانەوێت ئەنقەرە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام نەدات.

 

تورکیا دەیەوێت لە ناوچە کوردییەکانی رۆژئاوا ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدات بە قوڵایی (30) کیلۆمەتر لە سنورەکەیەوە بۆ ناو خاکی سوریا.

212 جار خوێندراوەتەوە