بەرێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوك
تۆمارکردنی حاڵەتێکی کۆلێرای لە پارێزگاکە راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نەبیل بۆشناق ، بەڕێوبەری
گشتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند: حاڵەتێکی توشبون بەکۆلێرا لە پارێزگاکەمان
تۆمارکرا.
دەشڵێت: ئەو کەسە لە شارێکی دیکەوە
هاتوە و توشبوی کۆلێرابوە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ کەرکوك توشی سکچون بوە و دوای
ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتوە کە توشی نەخۆشی کۆلێرا بوە و لەئێستاشدا لەژێر چاودێری
بزیشکیدایە.
کۆلێرا (Cholera)، نەخۆشیێکە بەھۆی بەکتریای ڤایبریۆ کۆلێرا (Vibrio cholera) تووشی مرۆڤ دەبێت، زۆربەی کات لە ڕێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە بڵاودەبێتەوە. نەخۆشی کۆلێرا نەخۆشیەکی درمە و لەکاتی تووشبونی چەند کەسێکی ناو کۆمەڵگە زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە. پیسایی نەخۆشە تووشبووەکە سەرچاوەی سەرەکی بەکتریای کۆلێرایە.
نیشانەكانی
كۆلێرا بە خێرایی دەگوازرێتەوە، گەورە و منداڵ توشدەكات و دەتوانێت لە چەند كاژێرێكدا كەسی تووشبو بكوژێت.
نزیكەی 80%ی ئەوانەی توشی بەکتریاکە دەبن، تووشی هیچ نیشانەیەكی نەخۆشیەكە نابن و 10 رۆژ هەڵگری بەکتریاکە دەبن و ئەگەری توشبونی كەسانی دیكە زیاددەكەن.
ئەوانەی توشدەبن، 80% یان بە توندی نایگرن، بەڵام ئەو 20%ەی بە توندی دەیگرن بەخێرایی وشكدەبنەوە و مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستدەبێت ئەگەر زو چارەنەكرێن.
نیشانەكانی وشكبوونەوە بەهۆی سكچوونەوە:
*خێرابوونی لێدانی دڵ
*وشكبوونەوەی پێست
*وشكبوونەوەی دەم و قوڕگ و چاو
*دابەزینی فشاری خوێن
*تینوێتیەكی زۆر
*ئازار پەیدابوون لە ماسولكەكان
ئەگەر چارە نەكرێت، وشكبونەوە دەچێتە قۆناغی شۆك و دواتر رەنگە بە گیانلەدەستدان كۆتایی بێت.
246 جار خوێندراوەتەوە