یەکەم گەشتى
ناردنى بەزۆرەملێى پەنابەران لە بەریتانیاوە بۆ روەندا راگیرا، چالاکوانانیش بە
خۆپیشاندان و وتنەوەى دروشم دژى بڕیارەکە هەوڵدەدەن بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى
ناردنى پەنابەران لە بەریتانیاوە بۆ روەندا.
سه‌دان خۆپیشانده‌ر
كه له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیادا خۆپیشاندانیان ئەنجامداو، داوایان
كرد كۆتایی به پلانه‌كه بهێنرێت و یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانیی كه بڕیاره ئەمڕۆ ئه‌نجامبدرێت،
هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
لە لافیتەى
خۆپیشاندەران نووسرابوو، "نه‌خێر بۆ
گه‌شته ئاسمانییه‌كان"، "رێگه به مانه‌وه‌یان بده‌ن"، "هیچ
كه‌س نایاسایی نییه" و به‌رده‌وام درووشمیان له دژی وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا،
پریتی پاتڵ ده‌گوته‌وه.
له‌و دروشم وتارانەشدا
كه له میانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا پێشكه‌شكران، ئاماژه به‌وه كرا، ره‌وانه‌كردنی
كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران بۆ رواندا پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
رێکخراوى (رەن فۆر
کاڵیى) کەبەشێوەیەکى خۆبەخش هاوکارى پەنابەران دەکات لە بەریتانیا و فەرەنسا و بەلجیکا،
لە نوێترین بەدواداچونیان بۆ کەیسى ئەو پەنابەرانەى مەترسیی ناردنیان بۆ رواندا لەسەرە
بەشێوەیەکى زۆرەملێ رایدەگەیەنن؛24 لە کۆى 31 پەنابەر کە بڕیاربو ئەمڕۆ رەوانەى رواندا بکرێن گەشتەکانیان هەڵوەشاوەتەوە،
بێ ئەوەى ئاماژە بەوە بکەن کە ئەو پەنابەرانە هاوڵاتى چ وڵاتێکن.
ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە
کە سەربارى هەڵوەشاندنەوەى تیکتى 24 پەنابەر تا ئێستاش حەوت پەنابەر تیکتیان ئامادەیە
تا لە بەریتانیاوە رەوانەى رواندا بکرێن.
لە تویتێکیشدا ئەو
رێکخراوە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە بەدواداچونەکانیان بۆ کەیسى ئەو پەنابەرانە بەردەوام
دەبێت و لە چەند هەفتەى داهاتودا دۆسیەکەیان دژى ئەو بڕیارەى حکومەتى بەریتانیا بڵاودەکەنەوە.
ئاژانسەکانى هەواڵ
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو فڕۆکە تایبەتەى کە بڕیاربو ئەمڕۆ بە 31 پەنابەرەوە بەرەو
کیگالى پایتەختى رواندا بەڕێ بکەوێت، تکتى 24 لەو پەنابەرانە هەڵوەشاوەتەوە، بەمەش
پێدەچێت یەکەم گەشتى ناردنى بەزۆرەملێى پەنابەران بۆ رواندا رابگیرێت.
1529 جار خوێندراوەتەوە