پێگەی ئۆیل پڕایس، بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە،
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە (122) دۆلار و (02)
سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
هاوکات، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش.
ئەمڕۆ بە (120) دۆلار و (09) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
شارەزایانی بواری نەوت پێشبینى دەکەن، نرخی نەوتی
خاو لە جیهاندا زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە کۆتایی ئەم مانگەدا بگاتە (140) دۆلار بۆ
هەر بەمیلێك، ئەوەش بەهۆی ناسەقامگیری ئەو وڵاتانەی نەوت بەرهەم دەهێنن.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، شەڕی ئۆکرانیا و روسیا
کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت و خۆراك هەیە، بەڵام سودی زۆری بۆ کۆمپانیا
زەبەلاحەکان هەیە و داهاتییان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.
دەشڵێن: بەرهەم هێنانی نەوت لە وڵاتە بەرهەم
هێنەرەکاندا کەمیکردوە و بەشێکیان پابەند نین بەو بڕەی لەلایەن ئۆپیکەوە بۆیان
دانراوە ئەمەش وای کردوە نرخی نەوت رو لە بەرزی بێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و روسیاوە،
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا گەیشتە سەرو
(130) دۆلار، هاوکات حکومەتی چینیش رێکارەکانی روبەروبونەوەی کۆرۆنای لە
وڵاتەکەیدا کەمکردوەتەوە بەمەش خواست لەسەر نەوت زیادیکردوە و نرخەکەی هەڵکشاوە.
818 جار خوێندراوەتەوە