نرخی دۆلار دابەزی و لیرەی تورکیش بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
01:31 - 12/06/2022
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا گۆڕانکاری بەسەردا هات و دابەزی.


نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە (148) هەزار و (300) دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لیرەی تورکیش بەرزبوەتەوە و (100) دۆلار بە هەزار و (711) لیرەی تورکییە.


بەراورد بە دوێنێ شەممە، نرخی دۆلار دابەزیوە و 100 دۆلار بە (148) هەزار (350) دینار مامەڵەی پێوەکراوە و هەر (100) دۆلارێکیش بە هەزار و (720) لیرەی تورکی بوە.


ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی دۆلار لە هەرێمی کوردستاندا ماوەی چەند هەفتەیەکە بەرزبوەتەوە و هەر (100) دۆلارێك (148) هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاندوە و لیرەی تورکی لە ئەمساڵ نزمترین ئاستی تۆمارکردوە و بەردەوامە لە دابەزین، چەند رۆژێك لەمەوبەر بەهۆی لێدوانێکی سەرۆکی تورکیاوە بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

2192 جار خوێندراوەتەوە