​نرخى نەوت لە بەرزیدا جێگیرە

KNN : Kurdish News Network
08:37 - 12/06/2022
ئابوری
+
-

پێگەی ئۆیل پڕایس، بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە (122) دۆلار و (01) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هاوکات، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش. ئەمڕۆ بە (120) دۆلار و (07) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

شارەزایانی بواری نەوت پێشبینى دەکەن، نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە کۆتایی ئەم مانگەدا بگاتە (140) دۆلار بۆ هەر بەمیلێك، ئەوەش بەهۆی ناسەقامگیری ئەو وڵاتانەی نەوت بەرهەم دەهێنن.


ئاماژەیان بەوەشکردوە، شەڕی ئۆکرانیا و روسیا کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت و خۆراك هەیە، بەڵام سودی زۆری بۆ کۆمپانیا زەبەلاحەکان هەیە و داهاتییان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.


دەشڵێن: بەرهەم هێنانی نەوت لە وڵاتە بەرهەم هێنەرەکاندا کەمیکردوە و بەشێکیان پابەند نین بەو بڕەی لەلایەن ئۆپیکەوە بۆیان دانراوە ئەمەش وای کردوە نرخی نەوت رو لە بەرزی بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و روسیاوە، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا گەیشتە سەرو (130) دۆلار، هاوکات حکومەتی چینیش رێکارەکانی روبەروبونەوەی کۆرۆنای لە وڵاتەکەیدا کەمکردوەتەوە بەمەش خواست لەسەر نەوت زیادیکردوە و نرخەکەی هەڵکشاوە.

245 جار خوێندراوەتەوە