دەستەی ئەمینداریەتی بەغدادی پایتەخت کەمپینێکی راگەیاندوە بە مەبەستی
گۆڕینی ژینگەی عێراق و سەوزکردنی شارەکە لە رێگەی چاندنی (10) هەزار نەمامەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی ئەمینداریەتی بەغدادی پایتەخت راگەیەنراوێکی
بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، دەستدەکەن بە سەوزکردنی شارەکە و دەیانەوێت ئەو شوێنانەی
سەوزاییان کەمە پشتوێنێکی سەوزایی بۆ دروست بکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، داوایان لە بەرێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی کردوە روبەری
زیاتر بۆ دروست کردنی باخچە و سەوزایی تەرخان بکات.
دەشڵێت: ئەو کەمپینە بەردەوام دەبێت بۆ سەوزکردنی پارکەکان و دەشتاییەکان
بۆ ریگریکردن le دیاردەی بە بیابان بون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردو پارکێك لە بەغداد کرایەوە کە روبەرەکەی
چوار دۆنمە بۆ ئەوەی هەوای شارەکە پاکتر بێت و رێگر بێت لە خۆڵبارین و کەمکردنەوەی
پیسبونی ژینگە.
1231 جار خوێندراوەتەوە