لە ئەوروپا، رێژەی هاوسەرگیریی بەراورد بە 50 ساڵی رابردو بۆ نزمترین ئاست
دابەزیوە و بەشێوەیەک لە هەر هەزار کەس تەنها سێ کەس دەچنە ژیانی هاوسەرگیرییەوە.
ناوەندی ئاماری ئەوروپا لە نوێترین ئاماردا ئاشکراى کردووە، لە هەر هەزار
کەس لە دانیشتوانی ئەوروپا لە 56 ساڵی رابردودا هەشت کەسیان هاوسەرگیرییان کردوە،
بەڵام لە ئێستادا لە هەر هەزار کەس تەنها سێ کەس هاوسەرگیریی دەکەن، ئەوەشى بە
کەمترین رێژەى تۆمارکراوى پڕۆسەى هاوسەرگیرى لە نیو سەدەى رابردودا پێناسەکردووە.
لە ئاماری ناوەندەکەدا دەرکەوتوە؛ لە ساڵی 2020 نزیکەی یەک ملیۆن و 400 هەزار
پڕۆسەی هاوسەرگیریی لە وڵاتانی ئەوروپا تۆمار کراوە و لە بەرامبەردا 700 هەزار جیابونەوە
تۆمار کراوە لە کاتێکدا ساڵی 2019 نزیکەی دو ملیۆن هاوسەرگیریی و 800 هەزار جیابونەوە
هەبوە.
بەپێى ئامارەکە، کەمبونەوەی هاوسەرگیریی لە دو ساڵی رابردوی ئەوروپا دەگەڕێتەوە
بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێوشوێنەکانی تایبەت بە خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە.
416 جار خوێندراوەتەوە