نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزترین ئاستی لە چاو دو مانگی رابردودا، تۆمار کرد و ئەگەری قەدەغەکردنی هاوردەی نەوتی روسیا لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە، بە هۆکاری سەرەکیی دەزانرێت.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە: نرخی نەوت، ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کردوە لەچاو دو مانگی رابردودا، ئەگەرچی ئێستا بەشێکی کەمی لە بەهاکەی لەدەست داوە.
ئاماژەیان بەوەش کردوە: نرخی نەوتی برێنت، دوای ئەوەی دوێنێ گەیشتە 117دۆلار و 40 سەنت، بەڵام ئێستا بە 119 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەوەشیان بە بەرزترین ئاستیەتی لە دو مانگی رابردودا، هاوکات نەوتی تەکساسیش، بە 115دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوت و سوتەمەنی روسیا لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا و ئەگەری قەدەغەکردنی هاوردەی نەوتی روسیا لەلایەن وڵاتانی یەکێتییەکەوە، هۆکاری سەرەکیی بەرزبونەوەی نرخی نەوتن.
277 جار خوێندراوەتەوە