نێچیرڤان بارزانى گەیشتە سلێمانى

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 22/05/2022
کوردستان
+
-

جێگرى سەرۆکى هەرێم بە دەستپێشخەرییەکى نوێوە گەیشتە سلێمانى و بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.

بەپێى زانیارییەکانى (کەى ئێن ئێن)، دەستپیشخەرییەکەى بارزانى بۆ رێککەوتنى نێوان پارتى و یەکێتییە لەسەر ئەو بابەتانەی کە ماوەیەکی زۆرە ئەو دو حیزبە ململانێی لەسەر دەکەن و کاریگەریی و کاردانەوەی خراپی لەسەر گۆڕپانی سیاسی هەرێمی کوردستان دروستکردوە، ئەوانیش:

 

رێککەوتنى یەکێتى و پارتى، لەسەر دۆسیەى نەوت و غاز و داهاتى ناوخۆ، کاراکردنەوەى پەرلەمان و یەکلایى کردنەوەى رۆژى هەڵبژاردن و هەموارى یاسای هەڵبژاردن، کۆتا دەستپێشخەرییش رێککەوتنى ئەو دو حیزبەیە لەسەر پرسى سەرۆک کۆمار کە پەیوەستە بە دەستپێشخەرییەکەى مەسعود کە بڕیارە لەرۆژانى داهاتودا رایبگەیەنێت، کە لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، بەهۆی ململانێیەکانی ئەو دو لایەنەوە تائێستا پۆستەکە یەکلایی نەکراوەتەوە و گرفتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دروستکردوە.

هەرچى پەیوەستە بە لایەنە سیاسییەکانى دیکەوە، نێچیرڤان بارزانی رێگەچارەیەک بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغداد دەخاتە بەردەم کەسى یەکەمى ژمارەیەک لایەنی سیاسی، بڕیارە دواتریش کۆبونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم درێژەی هەبێت.

331 جار خوێندراوەتەوە