نرخى نەوت لە بەرزیدا جێگیرە

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 22/05/2022
ئابوری

پێگەی ئۆیل پڕایس، بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە (112)دۆلار و (06) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت. بەمەش نرخەکەى بەراورد بە دوێنێى بەجێگیرى ماوەتەوە.

نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش. ئەمڕۆ بە (110) دۆلار و (03) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

لەدواى دەستپێکى جەنگى روسیا و ئۆکرانیا، نرخى نەوت بەخێرایى روى لەبەرزبونەوە کرد، بەشێوەیەک نرخەکەى گەیشتە سەروى (130) دۆلار.

بەپێى پێشبینییەکان لەمساڵدا، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400  ھەزار بەرمیل لە لە رۆژێکدا.

242 جار خوێندراوەتەوە