تەندروستیی بابل هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان، بەهۆی
ناجێگریی کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی
بابل رایگەیاندووە، "بەهۆی ناجێگری کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە داوا لە هاوڵاتیان
دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە."
رێنمایى هاووڵاتیانیش دەکات، سپرای تەنگەنەفەسی
و دەرمانیان لە ماڵەوە هەبێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی کۆئەندامی هەناسەدانیان
هەیە و توشی تەنگەنەفەسی دەبن، هەروەها پێویستە دەمامک بەکاربهێنن.
داوا لە شۆفێرانیش دەکات، بەهۆی کەمبونەوەی مەودای
بینین پێویستە شۆفێران لایتەکانیان دابگیرسێنن.
ئێوارەى ئەمڕۆش، شەپۆلێکى دیکەى خۆڵبارین پارێزگاى سلێمانى گرتەوە و ئەوەش نۆیەمین شەپۆلى خۆڵبارینە لەماوەى کەمتر لە دو مانگدا.
4696 جار خوێندراوەتەوە