پەیامنێری KNN لە هەولێر رایگەیاند: شەڕە تەقە لەنێوان دو بنەماڵەی قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر رویدا...
پەیامنێری KNN رایگەیاند: بە گوێرەی زانیارییەکانی لە قەزای خەبات لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دو بنەماڵەی دیکەدا رویدا و هێزێکی زۆری پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو روداوەی ئەمڕۆ پەیوەندی بە بنەماڵەی دوێنیوە نییە و دوای هەوڵێکی زۆر پۆلیس روداوەکەی کۆنترۆڵ کردوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
ئەوەش لەکاتێدایە، دوێنی هەیینی، لە گوندی کەوڕەبەنی ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر لەسەر کێشەی زەوی و زار، شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە رویدا و بەهۆیەوە چوار كەس كوژران و پێنج کەسیش بریندارن، برینی دو لە بریندارەکان سەختە.
دواتر دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی زەوی لە نێوان مام و سێ برازا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ن. ح.) و (ف. ح.) و (ف. ح.) دەبێتە دەمەقاڵی و گرژی لەنێوانیان ڕودەدات لەم نێوەندەدا پێنج کەس کوژران.
970 جار خوێندراوەتەوە