دۆمینیکا پێدانى پاسپۆرتى وڵاتەکەى بە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستان قەدەغە کرد و دەڵێت: هەندێک تێبینى و نیگەرانیی لەبارەى فایلەکانیانەوە هەیە.
وەزارەتى دارایی کۆمارى دۆمینیکا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لە پێدانى پاسپۆرتى وڵاتەکەیان بە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستان نیگەرانیی هەیە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە چاو بە رێکارەکانى وەرگرتنى ئەو فایلانەدا دەخشێننەوە و پێدانى فایلى نوێ دەوەستێنن و لە راگەیەندراوەکەیشدا ناوى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و زاخۆ و رانیە و کەرکوک و لالش و وەک ئەو شوێنانە هاتون کە تێبینیان لەسەرە.
هاوکات کۆمپانیایەکی تایبەت بە ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی دووەم لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە بۆ ماوەی مانگێک هیچ فایلێكی كوردستان پێشكەش ناكرێت بۆ بوون بە خاوەنی پاسپۆرتی دۆمینیكا، ئەویشى بۆ گۆڕانكاری لە نرخی پاسپۆرتەکە و زیادبوونی داواكاریەكان بۆ بەدەستهێنانی گەڕاندوەتەوە.
وەرگرتنى پاسپۆرتى دۆمینیکا وەک پاسپۆرتى دوەم لە هەرێمى کوردستان ماوەى چەند ساڵێکە خواستێکى زۆرى لەسەرە و نرخى هەر پاسپۆرتێکیش نزیکەى 100 هەزار دۆلارە.
682 جار خوێندراوەتەوە