دواى ئەوەى کۆمپانیای گوگڵ لە کۆنگرەی ساڵانەی خۆى 24 زمانی بە فەرمی بۆ بەشی وەرگێڕانی وێب سایتەکە زیاد کرد کە لە نێوانیادا کوردی سۆرانی هەبو، ئەمڕۆ زمانى کوردى بە فەرمیی لە وەرگێڕى گوگڵ (گوگڵ ترانسلەیت) زیاد کرا.
پڕۆژەى زیادکردنى زمانى کوردى لە گوگڵ لەلایەن گەنجێکى هەڵەبجەییەوە بۆ ماوەى حەوت ساڵە کارى داتاکردن و تێستکردنى بۆ دەکرێت و دواجار ئەمڕۆ لە وەرگێڕى گوگڵ زمانى کوردى زیادکرا و بەکارهێنەران دەتوانن زمانى کوردى وەرگێڕنە سەر زۆرینەى زمانە جیهانییەکان.
پێشتر بۆکان حەسەن خاوەنی پرۆژەی زیادکردنی زمانی کوردى بۆ وەرگێڕانی گوگڵ لە لێدوانێکیدا بۆ کەى ئێن ئێن باسى لەم هەنگاوە کرد و وتى: ئەمە وەرچەرخانێکى گەورەیە لە زمانى کوردیدا و ئەم هەنگاوەش رێگا بۆ شێوەزارەکانى دیکەیش دەکاتەوە کە لە داهاتودا بخرێنە بەرنامەى گوگڵ ترانسلەیتەوە.
ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن لەرێى دۆزینەوەى (کوردیش سۆرانیی)ەوە لە هەڵبژاردەى زمانەکانى ناو وەرگێڕى گوگڵ زمانى کوردى بۆسەر 133 زمانى جیهان وەربگڕێن.
1342 جار خوێندراوەتەوە